-
لە هەرێمی کوردستان 508 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران
ئاب 10, 2020 16:48-وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 508 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 166 کەسیش چاکبونەتەوە و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزار و 35 پشکنینی نوێی کۆرۆنا ئەنجامدراون، هەزار و 608 پشکنین لە هەولێر، 401 پشکنین لە سلێمانی، 165 پشکنین لە گەرمیان، 385 پشکنین لە دهۆک و 45 پکشنین لە هەڵەبجە کراون.
-
سبەی سێشەممە پارتی و یەکیەتی کۆدەبنەوە
ئاب 10, 2020 16:44سبهینێ سێشهممه 11ی ئابی 2020، پارتی دیموکراتی کوردستان و یهکێتی نیشتمانی کوردستان له هاوینه ههورای دوکان کۆدهبنهوه.
-
ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی تورکیا لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان
ئاب 10, 2020 06:55 وهزیری بهرگریی تورکیا هاتهسهر سنورهکانی عیراق و ههرێمی کوردستان و یهکه سهربازییهکانی وڵاتهکهی بهسهر کردهوه که لهسهر سنور بڵاوهیان پێکراوه.
-
413 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران
ئاب 08, 2020 09:50وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 413 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
-
پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەی سلێمانی
ئاب 08, 2020 07:38ئەرتەشی تورکیا بۆجارێکی دیکە چەندین ناوچەی پارێزگەی سلێمانی بۆردومانکرد .
-
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان
ئاب 03, 2020 13:12نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ێعراق بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان بە دەستی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە .
-
مەسرور بارزانی: پێویستە لایەنەکان هاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
ئاب 03, 2020 10:52سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئاب، لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی شنگال و جینۆساید و بێسەروشوێنکردنی ئێزدییەکاندا وتی پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، بە شێوەیەک کە هیچ "هێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان" لە شنگال نەمێنن و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە.
-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بڵاودەکاتەوە
ئاب 03, 2020 08:35سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە یادى شەش ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا داوا دەکەن ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکرێت و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن، هەروەها بە پێویستی دەزانن قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوەو پەلە بکرێت لهگهڕان بهدوای بیسەروشوێنان و چارەنوسى نادیاراندا، هەوڵەکانیش بۆ گهڕاندنهوهی دانیشتوانی شنگال بۆ زێدى خۆیان چڕبکرێنەوە.
-
داوا دەکرێت هەڵەبجە لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت
ئاب 03, 2020 07:05جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، نوسراویان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی عێراق کردوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت و ژمارەی کورسییەکانی دیاریکراوبێت، بەو پێیەی لە ئەنجومەنی وەزیران، مامەڵە فەرمییەکان و کۆدی خۆراکیدا هەڵەبجە وەک پارێزگا جیاکراوەتەوە.
-
نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێم
ئاب 01, 2020 23:21ئەمرۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکانی هەرێم بڵاوکردەوە