سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بڵاودەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i384592-سەرۆکایەتی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_راگەیەنراوێک_بۆ_یادی_کۆمەڵکوژیی_ئێزیدییەکان_بڵاودەکاتەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە یادى شەش ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا داوا دەکەن ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکرێت و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن، هەروەها بە پێویستی دەزانن قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوەو پەلە بکرێت له‌گه‌ڕان به‌دوای بیسەروشوێنان و چارەنوسى نادیاراندا، هەوڵەکانیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتوانی شنگال بۆ زێدى خۆیان چڕبکرێنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2020 04:05 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بڵاودەکاتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە یادى شەش ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا داوا دەکەن ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکرێت و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن، هەروەها بە پێویستی دەزانن قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوەو پەلە بکرێت له‌گه‌ڕان به‌دوای بیسەروشوێنان و چارەنوسى نادیاراندا، هەوڵەکانیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتوانی شنگال بۆ زێدى خۆیان چڕبکرێنەوە.

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان باسی لەوەکردوە، "(3)ی ئابی ساڵی (2014) رۆژێکی رەشە لەمێژوی خەڵکی کوردستان، بەو پێیەی لەو رۆژەدا و لە رۆژانی دواترو لەسەدەی نوێ و لەجیهانی نوێدا تیرۆریستان بەبەرچاوی هەمو جیهانەوە هێرشێکی دڕندانەیان کردەسەر قه‌زای شنگال و کچ و ژنانی کوردانی ئێزدییان هاوشێوەی چاخە بەردینەکان بەبارمتە بردو پیاوو گەنجانیشیان زیندەبەچاڵ کرد".

ئەوەش هاتووە، "داواکارین حکومەتی عێراقی بەئەرکی ئەخلاقی و بەرپرسیارییەتیی خۆی هەڵبستیت و رێگە بەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تیمی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لیکۆڵینەو لەتاوانەکانی داعش(UNUTAD) بدات کەئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکات و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن و قەرەبوی قوربانیان بکرێتەوە".