سەرچاوە ئاگادارەکان باسی دواکەوتنی گەشتەکەی نێردەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ یەمەنیان کردووە لەبەر نەیارەتیی کاربەدەستانی سەنعا لەگەڵ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵی دا.
نوێنەری ئەمریکا لە یەمەن لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی ڕێککەوتووە یەمەن بە سەر دوو کەرتی باکوور و باشووردا دابەش بکرێت.
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ئامۆژگاریی عەرەبستانی کرد کە دان بەو ڕاستییانەی گۆڕەپانی یەمەن دا بنێت و واز لە یاریکردن بە ئاگر بهێنێت.
کۆمپانیای نەوتی یەمەن ڕایگەیاند کە ،هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری عەرەبستانی سەعودی دەستی بەسەر دوو کەشتی دیکەدا گرتووە کە سووتەمەنییان بۆ یەمەن دەگواستەوە.
خەڵکی شاری سەعدەی یەمەن بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدەوە ڕێپێوانێکی گەورەیان لە ژێر ناوی «ئەمەکداری بۆ خوێنی شەهیدان» بەڕێوە برد.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئەفسەرانی سوپای یەمەن باسی بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربڕ لە پارێزگای «حودەیدە» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کرد بە ھۆی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودییەوە.
هەواڵ - 11-11-2022 - کاتی بڵاوبوونەوە : 20:30
وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیی بەغدای بۆ یارمەتیدانی کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن ڕاگەیاندو داوای له سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ پێشگرتن به بەردەوامیی ئەو شەڕه هەنگاو بگرنەبەر.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب داوای کرد کە هەنگاوی بەکۆمەڵ بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریاو لیبیاو یەمەن ھەڵگیرێت.
شاندێکی سەعودی بەمەبەستی وتووێژکردن لەسەر پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکان لەگەڵ یەمەن سەردانی شاری سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتەی کرد.