ئەنساروڵڵای یەمەن: هەڵمەتەکانمان بەدژی زایۆنیستەکان بەردەوام دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431185-ئەنساروڵڵای_یەمەن_هەڵمەتەکانمان_بەدژی_زایۆنیستەکان_بەردەوام_دەکەین
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو بزوتنەوە دژایەتی کردوە لەگەڵ پێشنیاری ئەمریکاو ئینگلیس بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتەکانیان بەدژی ڕژیمی زایۆنیست لەبەرامبەر بەفەرمی ناسینی حکومەتەکەی سەنعا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2024 08:50 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئەو بزوتنەوە دژایەتی کردوە لەگەڵ پێشنیاری ئەمریکاو ئینگلیس بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتەکانیان بەدژی ڕژیمی زایۆنیست لەبەرامبەر بەفەرمی ناسینی حکومەتەکەی سەنعا.

محمد بخیتی وتی ئەمریکاو ئینگلیز لەڕێگەی لایەنێکەوە پێسنیاریان کردوە کە لەبەرامبەری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان ئێمە بە فەرمی دەناسن و ئێمەش ڕازی نەبووین.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەڵێنیان داوە تاکاتێک کە ڕژیمی زایۆنیست پەلامارەکانی بۆسەر غەزەو قەڵاچۆی خەڵکی ئەو دەڤەرە ڕانەگرێ هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر هەڵمەتەکانی بۆسەر کەشتیەکانی ئەو ڕژیمەو هەموو کەشتیەکانی بەرەی لایەنگری ئەو ڕژیمە لەنێو دەریای سوور کە بەرەو خاکی داگیرکراوو دەچن.

ئەمریکاو ئینگلیز چەندین جار بەبیانووی بەرەڤانی لە کەشتیەوانی نێونەتەوەیی هەڵیان کوتایە سەر بنکەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەڵام ئەو جۆرە کارانە نەیانتوانیوە هەڵمەتی سەر کەشتیەکانی سەربەو ڕژیمە لەنێو دەریای سوور کۆنتڕۆڵ بکەن و هێزی بەرپێگرانە پێک بهێنن.