«ئیلهام ئەحمەد» سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات تیشکی خستە سەر ناکۆکیی کورد لە کوردستانی سووریاو ڕایگەیاند: ههندێک لایهن دۆخی کوردستانی سووریاو ھەرێمی کوردستانی عێراق به یهک دهشوبهێنن، بهڵام ئهوه بۆچونێکی ههڵهیه، ئێمە ڕێگا نادەین کوردستانی سووریا وەک ھەرێمی کوردستانی عێراق شەڕی براکوژی تیای دا سەرھەڵ بدات.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبووەوە و پرسی چارەسەریی قەیرانی سوریایان تاوتوێ کرد.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی رایگەیاند:" ئەوان پشتیوانیی گفتوگۆی ناوخۆی خەڵکی سوریا دەکەن و ئیدارەی بایدن دڵنیاییان پێداوین کە هێزەکانیان لە سوریا ناکێشنەوە".
شاندێکی کوردانی سووریا بە سەرپەرشتی «ئیلھام ئەحمەد» لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوەو ئەمەش بووەتە ھۆی توڕە بوونی دەوڵەتی تورکیا.
ئیلھام ئەحمەد» سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: یەکێک لەو مەرجە سەرەکیانەی دیمەشق پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی و سەروەریی سوریا بوو کە لە ڕاستی دا یەکێک لە دروشمەکانی ئێمەشەو لەمەدا کۆک و ھاوبیروڕا بووین.
شاندێک بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دوو رۆژە لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆیە.