-
کتێبی تێڕامانەکان؛ خۆدواندنی مارکۆس ئۆرلیۆس چی پێمان دەڵێت؟
ئاب 30, 2025 10:19تێڕامانەکان کتێبێکی فەلسەفی چەشنی خۆدواندنی ئیمپڕاتۆری ڕۆم "مارکۆس ئۆرلیۆس" ١٢١-١٨٠ زایینییە. ئەم کتێبە لە نێوان ساڵانی ١٦٥-١٧٥ زایینی نووسراوە کە پێک هاتووە لە ١٢ کتێب کە لەو سەردەمەدا بە شێوەی کاغەزی لوولکراو دەنووسرا و هەر چەند کاغەزێک پێکەوە دەبوونە کتێبێک و بە کۆی گشتی هەموویان کتێبێکیان پێک دەهێنا. مارکۆس ئۆرلیۆس سەرەڕای ئەوەی ئیمپڕاتۆری ڕۆما بووە، لە هەمان کاتیشدا فەیلەسووفێکی ناودار بووە کە سەر بە قوتابخانەی ڕەواقی (ستۆیسیزم) بووە.