وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی فڕگەی عەدەن داوای لە تەواوی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە یەمەن دا کرد کە بە گەڕانەوە بۆ دانوستانی سیاسی کۆتایی بەو تێکھەڵچوونە بێ کەڵکانە بھێنن.
ژمارەی کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکەی فڕگەی «عەدەن» گەییشتە ٧٢ کەس.
ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی کابینەی تازەی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن بە فڕگەی «عەدەن» لە باشووری ئەم وڵاتە، چەند تەقینەوەیەک لە فڕگەکەدا ڕووی دا.