ئاوارە بوونی هەزاران فەرەنسی بەهۆی لافاوەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444737-ئاوارە_بوونی_هەزاران_فەرەنسی_بەهۆی_لافاوەوە
حکومەتی فەرەنسا دۆخی ناوچە باشوورییەكان و باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی بە هۆی بارانبارینی بەخوڕ بە كارەساتبار ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-18T11:26:51+00:00 )
شوبات 18, 2026 12:50 Asia/Tehran
  • ئاوارە بوونی هەزاران فەرەنسی بەهۆی لافاوەوە

حکومەتی فەرەنسا دۆخی ناوچە باشوورییەكان و باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی بە هۆی بارانبارینی بەخوڕ بە كارەساتبار ڕاگەیاند.

بارانی توند و بەخوڕ لە ناوچە باشوورییەكان و باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا کە پێنجشەممەی ڕابردوو دەستیپێکرد، هەزاران کەس لە خەڵكی ئەو ناوچانەی  ناچارکرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن . لەو ناوچانەی لافاویان لێهەستاوە، ماڵەكان ، شەقامەكان و مەزراكان ژێرئاو كەوتوون و كارەباش پچڕاوە. وەزارەتی ژینگەپارێزی فەڕەنسەش، ڕایگەیاند کە ئەو ناوچانە بەرەوڕووی کارەسات بوونەو خەسار و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.