ئادار 01, 2025 15:54 Asia/Tehran
  •  کرێ ئابووریەکان یاهەمان ڕانتە ئابووریەکان کێشە ولەمپەری سەرەکی گەشەی سەنعەتی بیمە لە ئێران

ساڵانە نزیک بە ١٠٠ هەتا ١٣٤ ملیارددۆلاریارمەتی دراڤی وزە لە ئێران دابەش ئەکرێت. " عەلی مەروی، لە دانیشتنیکی پسپۆڕیانەدا، دەستی دایە لێکدانەوەی هۆوهەگەرەکانی لە خواربوونی پشکی پیشەسازی بیمەلە بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتەی ناوخۆیی "جی دی پی" ئێران وجەختی کردکە ڕانتەبەربڵاوەکان لە ئابووری وڵات،

لەمپەری سەرەکی گەشەی چالاکیەکانی سامان بەدیهێنەر ولە ئەنجام دا گەشەی پیشەسازی بیمەیە. ناوبراو ئاماژەی دایە ڕانتەکانی وزە" کرێ ئابووریەکان" دراڤ، قەرزە بانکیەکان وبەڵگەنامەکانی پاوانخوازانە، خوازیاری لابردنی ئەم کێشە ولەمپەرانە بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری وپیشەسازی بیمە بوو.

عەلی مەروی لە ڕویدادی گەورەی بانک وبیمە ، فینشورتەک لە وتاردانێکدا بە مژاری پیشەسازی بیمە وپلە وپێگەی لە ئابووری ئێران، دەستی دایەلێکدانەوەی هۆوهەگەرەکانی پشکی بیمە لە بەرهەم هێنانی نەپاڵاوتەی ناوخۆیی جی دی پی.

وتیشی: بیمە ڕەهەندێکی گرینگ لە سامان بەدەستهێنانە، چونکە باشترین ڕەوش وشێواز بۆ نەبوونی ڕیسکەکان وهۆکارەکانیەتی. بەڵام پشکی بیمە لە جی دی پی لە ئێران زۆر ئاستی لە خواردایەوئەم مژارە هۆی لە خوارەوەبوونی ئاستی چالاکیەکانی سەروەت وسامان بەدی هێنەر لە ئابووری وڵاتە. "مەروی" لە درێژەیش دا ئاماژەی دایە ڕانت بەڵگەکانی پاوانخوازانە ووتی: بەڵگە پاوانخوازانەکان لە بەش گەلێکی وەکوو ترۆمۆبیل وهاوردەکردن، دەبێتە هۆی دامەزرانی ڕانتی گەورە بۆ بڕێک لە تاک وکۆمپانیەکان .لە کۆتائیش دا وتی: بۆ باشتربوونی دۆخی پیشەسازی بیمە وبەرزبوونەوەی پشکیی جی دی پی" دەبێ ڕانتەکان لە ئابووری ئێران بسڕدرێتەوە. ئەم کارە ئەگەرچی دژوارە، بەڵام بۆ دامەزرانی ئابوورێکی پاوەجیی وسەروەت وسامان بەدی هێنان زەروریە.

 

 

سەرپەیڤ