په‌یوه‌ست بوونی ئێران به ڕێکخراوی تیجاره‌تی جیهانی، ده‌رفه‌تی ئاماده‌بوون له بازاڕه‌کانی نوێ‌دا
ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی بره‌ندی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی تیجاره‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئێران به ڕێکخراوی تیجاره‌تی جیهانی به هه‌لی ئاماده‌بوون له بازاڕه نوێیه‌کاندا زانی.
به‌پێی راپۆری هه‌واده‌ریی ئیرنا؛ عه‌زیم فه‌زلی پور ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی بره‌ندی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانیی ئێران دوێنێ سێ شه‌ممه وتی؛ هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئێران به ڕێکخراوی تیجاره‌تی جیهانی، هه‌لێک ده‌بێ بۆ ئاماده‌بون له بازاڕه نوێیه‌کان هه‌تا بتوانێ به‌رهه‌م و کاڵا باشه‌کانی به‌دڵنیاییه‌وه له‌ودیوی سنووره‌کان بفرۆشێ.
عه‌زیم فه‌زلی پور وتیشی؛ ئاماده‌بوون له ڕێکخراوی تیجاره‌تی جیهانی(WTO) کێشه‌ی سه‌ره‌کیی به‌رپرسان و به‌رهه‌م هێنه‌رانی ئێرانییه به‌ڵام ده‌بێ به‌ستێنێکی شیاو به‌دی بێنێت بۆ ئاماده‌بوون له‌و ڕێکخراوه‌دا.
له‌هه‌مان کاتدا، وه‌لیوڵا ئه‌فخه‌می ڕاد، وه‌زیریاری پیشه‌سازی، کانگاو تیجاره‌ت و سه‌رۆکی گشتی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانیی ئێرانیش به‌ر له‌وه ، وتبووی؛ ده‌بێ سیاسه‌تی سه‌ره‌کیی دیپلۆماسیی ئابووریی ئێران، په‌یوه‌ست بوون به‌ڕێکخراوی جیهانی تیجاره‌ت بێت و ئه‌و پرسه بخرێته سه‌رووی به‌رنامه‌کانی دوای لابرانی بایکۆته‌کان .