کانونی دوھەم 01, 2016 10:01 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ی زایینیی له‌ مه‌سیحییه‌کانی جیهان

ئه‌مڕۆ (هه‌ینیی ) یه‌که‌می ژانویه‌ی 2016 ، ده‌سپێکی ساڵی نوێی زایینییه‌.

" حه‌سه‌ن روحانی " ، سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئێران به‌ نۆره‌ی خۆیان ، له‌ په‌یامگه‌لێکی جیاجیا دا ، ساڵی نوێی زایینیان پیرۆزبایی کرد له‌ به‌رپرسان و گه‌لانی وڵاتانی مه‌سیحی و خۆشحاڵیی و ته‌ندروستیی و ئاشتیان له‌ ساڵی تازه‌ی زایینی دا بۆ هه‌موو و به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کان به‌ ئاوات خواست.

حه‌زره‌تی عیسا (ع) له‌ پێغه‌مبه‌رانی گه‌وره‌ی خودایه‌ که‌ له‌ قورئانی که‌ریم دا زۆری ستایشی لێ کراوه‌.

قورئانی که‌ریم له‌ ئایه‌تی جۆراوجۆردا باس له‌ که‌سایه‌تیی و جێگه‌ و رۆڵی مه‌سیح وه‌ک یه‌کێک له‌ پێغه‌مبه‌رانی ئۆلۆلعه‌زم (خاوه‌ن کتێب و ئایین) ده‌کات. سه‌دا و سیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ی زاینیی له‌ هه‌موو مه‌سیحییه‌کانی جیهان به‌ تایبه‌ت مەسیحیەکانی ئێران ، ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت ، ئارامیی و ئاشتیی و دادگه‌ریی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ ئاوات ده‌خوازێ.

سەرپەیڤ