ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : تیرۆریستان نابێ بەشداری بکەن لە دانوستانەکانی لەگەڵ سووریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i285612-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_تیرۆریستان_نابێ_بەشداری_بکەن_لە_دانوستانەکانی_لەگەڵ_سووریادا
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پێداگری کرد : دەبێ سنووریکی ڕوون و دیاریکراو لە نێوان گرووپە تیرۆریستیەکان و گرووپەکانی بەرهەڵستکار لە سووریادا دیاری بکرێ و تیرۆریستان نابێ بێنە نێو دانوستانی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2017 09:49 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : تیرۆریستان نابێ بەشداری بکەن لە دانوستانەکانی لەگەڵ سووریادا

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پێداگری کرد : دەبێ سنووریکی ڕوون و دیاریکراو لە نێوان گرووپە تیرۆریستیەکان و گرووپەکانی بەرهەڵستکار لە سووریادا دیاری بکرێ و تیرۆریستان نابێ بێنە نێو دانوستانی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا .

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری "لوان جاگاریان" باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران وتیشی: بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا وەکوو دوو وڵاتی گرینگو  کاریگەر بە سوودی دوو گەل دەبێ  وهەروەها یارمەتییەکی باش و بەبڕیشە بۆ چەسپانی ئاسایش و هێوری لە ناوچەکەدا.
ئەمیرعەبدوڵاهیان هەوڵەکانی سووریا لە دوو بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و  تەرکیز کردن لە سەر ڕێگاچارەی سیاسیی پەسن دایەوە و هاریکارییەکانی تاران و مۆسکۆ لە پێناو یارمەتیدانی سووریای بە گەلێک گرینگ وەسف کرد.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هەروەها بەردەوام بوونی پەلامارە سەربازییەکانی عەرەبستانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی بێ تاوانی بە جەنایەتێکی نامرۆیی وەسف کرد و وتیشی: پەلاماری هێزی سەربازیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و بەردەوام بوونی سەرکوتکاری لە بەحرەین، ناوچەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
"لوان جاگاریان" باڵیۆزی ڕووسیا لە تارانیش لەم دیدارەدا وتی: هەڵوێستی ڕووسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر سووریا و هەندێ ڕووداو و گۆڕانکاریی ناوچەیی زۆر لێک نزیکە و تاران و مۆسکۆ دەورێکی گرینگ لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە سووریا دەگێڕن.
باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران پێی داگرت؛ بەردەوام بوونی راوێژکارییەکانی تاران و مۆسکۆ لە پێناو چارەسەر کرانی قەیرانەکانی ناوچە تەواو یارمەتیدەر و پێویستە.