پیداگری ئێران وڕوسیا لەسەرپێویستی درێژەی هەڵمەتی توندلەدژی ترۆریستەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i286322-پیداگری_ئێران_وڕوسیا_لەسەرپێویستی_درێژەی_هەڵمەتی_توندلەدژی_ترۆریستەکان
وەزیرانی بەرەڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕوسیا لە وتووێژیکی تەلەفونیدا ، وێڕای لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکانی مەیدانیی سووریا لەسەر هاوکاری وهەوڵی زۆرتر بۆ لێدانی زەبری توند لە ترۆریستان پێداگریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2017 16:53 Asia/Tehran
  • پیداگری ئێران وڕوسیا لەسەرپێویستی درێژەی هەڵمەتی توندلەدژی ترۆریستەکان

وەزیرانی بەرەڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕوسیا لە وتووێژیکی تەلەفونیدا ، وێڕای لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکانی مەیدانیی سووریا لەسەر هاوکاری وهەوڵی زۆرتر بۆ لێدانی زەبری توند لە ترۆریستان پێداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرتیپ پاسدار "حسێن دێهقان " وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ، ڕۆژی سێ شەممە لە وتوووێژیکی تەلەفونی لەگەڵ سرگئی شویگو" وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا بە ئاماژە دان بە کردەوەی دەسدرێژ کارانەی ئەمریکا لە پەلامار بۆ سەر بنکەی ئاسمانی "ئەلشەعیرات" لەپاڕێزگەی حومسی سووریا وتی: ئەم دەسدرێژکاریەی ئەمریکا بە مەبەستی بەهێزکردنی ورەی شکست خواردووی ترۆریستەکان لە سووریا ئەنجامی گرت.

سەردار دێهقان هەروەها هەوڵ بۆ چێ کردنەوەی ڕۆاڵەتی خەوشەداری ترامپ لە گوڕەپانی سیاسی ئەمریکا وبەلاڕێدابردنی بیروهزری گشتیی لە کێشە وگرفتە کانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە ی لە دیکە مەبەست وئامانجەکانی دەسدرێژکاری ئەمریکا بۆ سەر سووریا ژمارد.

وەزیری بەرەڤانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستی ترۆریستەکان لە ناوچە خەریکی جێ بەجێ کرانی سینارێوی گوماناوی ومەترسیدار بەمەبەستی بەدی هاتنی کۆدەنگی لە دژی دەوڵەتی یاسایی سووریاو پاسادانی بەشداری سەربازی خۆی لە ناوچەیە جەختی کرد: فەرمانڕەوانی نوێ ئەمریکا بەم کردەوەیە پێشانیان دا کە نەتەنیا لەگەڵ ترۆریستەکان بەرەنگاری ناکەن بەڵکۆ لە پێناوی هاودەنگی وبەهێزکردنیورەی ترۆریستەکان وپشتیوانانیان هەنگاو هەڵدەگرن .

سرگئی شویگو، وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا یش لەم وتووێژە تەلەفونیەدا بەتەئید کردنی قسەکانی وەزیری بەرەڤانی ئێران لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەرچی خێراتری سوپا وهێزە جەماوەریەکانی سووریا لە شەڕلەگەڵ ترۆریسم پیداگری کرد ، شویگو وتی: ڕوسیا پیداگرە بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاکانی خۆی لە بەشەکانی سیاسی وسەربازی زەبری بەبڕشتانە وتوندوتێژتر بە ترۆریستەکان بدات وتەنگ بە پشتیوانان ولاگرەکانیان هەڵچنن.