کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران سەبارەت بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i287518-کۆتایی_هاتنی_کۆبوونەوەی_سێ_لایەنەی_تاران_سەبارەت_بە_سووریا
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووریا ( ڕەوتی ئاستانە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک و بە پێداگری لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی کێشەو قەیرانی سووریا لە ڕێگای ڕامیاریەوە کۆتایی هێنا بە کارەکانی خۆی لە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2017 03:21 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران سەبارەت بە سووریا

کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووریا ( ڕەوتی ئاستانە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک و بە پێداگری لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی کێشەو قەیرانی سووریا لە ڕێگای ڕامیاریەوە کۆتایی هێنا بە کارەکانی خۆی لە تاران .

تاران رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە لە چوارچێوی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی سووریا ناسراو بە (ڕەوتی ئاستانە) میوانداری کۆبوونەوەی کارناسی و کۆبوونەوەکانی "گرووپی هاوبەش"ی سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ئاگربڕی سووریا لە "ڕەوتی ئاستانە"دا بوو.
لە کۆبوونەوەی تاراندا، شاندەکانی ئێران، فدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری تورکیا ڕەشنووسی بەڵگە ئاراستە کراوەکان بە سێ لایەن، لەوان بەڵگەکانی هاوپێوەند بە ئاگربڕی ڕاگەیەندراو لە ٣٠ی دێسەمبەری ٢٠١٦ لە سووریا و جێبەجێ کردنی، هەروەها گواستنەوەی زیندانیان و ڕفێندراوان کەوتە بەر باس و لێکدانەوە.
لێژنەیەکی پێکهاتوو لە پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بەشداری لە کۆبوونەوە سێ لایەنەکانی تاران وەکوو چاوەدێر، باس و بابەتی پسپۆڕی و یارمەتی تەکنیکی پڕبایەخیان خستە بەردەست.
کۆبوونەوەی تاران هەروەها هەنگاوە بەراییەکانی هەڵگرت لە پێناو بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆبوونەوەی نیودەوڵەتیی سورویا کە بڕیارە دوو هەفتەی دیکە لە ئاستانە بەڕێوە بچێ. هەموو لێژنە و شاندەکانیش لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە پێش کۆبوونەوەکەی ئاستانە، کۆبوونەوەی کارناسیی دیکە بەڕێوە ببەن.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی کۆبوونەوەی کارناسیی تاراندا، بە پێداگری هەمدیسان لە سەر پێویستیی سەرنجدانی هاوکات بە هەموو ڕەهەندەکانی قەیرانی سووریا لەوان ڕەهەندی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم _ ڕەهەندی سیاسی و دیتنەوەی ڕێگاچارەی سیاسی لە ڕێگای ڕێککەوتینی نێوماڵی (سووری- سووری) و ڕەهەندی مرۆیی_ هیوای خواست کە کۆبوونەوەی ڕەوتی ئاستانە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، _  بوار خۆش کەن بۆ کۆتایی هاتنی خێراتری قەیرانی سووریا و ڕێگایەک بکەنەوە بەرەو بەرەنگاربوونەوەی کاریگەر و هەمەلایەنەی تیرۆریزم کە داخوازی هەموو کۆمەڵگەی جیهانییە.