ئەمیر عەبدۆڵاهیان : رژیمی ناڕەوای ئیسرائیل جێگەیەکی لە داهاتووی ناوچەکەدا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i288716-ئەمیر_عەبدۆڵاهیان_رژیمی_ناڕەوای_ئیسرائیل_جێگەیەکی_لە_داهاتووی_ناوچەکەدا_نیە
سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێودەولەتی پاڵپشتی لە ڕاپەڕینی فەلەستین وتی : دوژمنانی ناوچە لە ئاکام دا ملکەچی ریگا چارەی ڕامیاری لە سووریا دەبن و بەڕاستی ڕژیمی ناڕەواو تیرۆریستی ئیسڕائیل جێگایەکی نابیت لە داهاتویی ناوچەکەدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2017 11:18 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدۆڵاهیان : رژیمی ناڕەوای  ئیسرائیل جێگەیەکی لە داهاتووی ناوچەکەدا نیە

سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێودەولەتی پاڵپشتی لە ڕاپەڕینی فەلەستین وتی : دوژمنانی ناوچە لە ئاکام دا ملکەچی ریگا چارەی ڕامیاری لە سووریا دەبن و بەڕاستی ڕژیمی ناڕەواو تیرۆریستی ئیسڕائیل جێگایەکی نابیت لە داهاتویی ناوچەکەدا .

بەگویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، '"حسین ئەمیر عەبدوڵاهیان " سکرتێری گشتی کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی پشتگری لە ئینتفازەی فەلەستین ڕۆژی جۆمعە  پەلاماری سەربازی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سوریای شەرمەزار کرد و وتیشی : ئیدعای نادروستی ڕژیمی زایۆنی لە مەر بەرەنگار بوونەوەی حیزبۆڵا لە سوریا پاساودانیکە بۆ بنپیکردنی مافە نێو دەوڵەتییەکان .

ئەمیر عەبدۆڵاهیان بە هێنانە ئارای ئەوەی  کە تیل ئەبیب لە دواهاتی یاری لەگەڵ ئاگر لە سوریا دا  تێناگات ، بەڕاشکاوی وتی : حیزبۆڵا بە دەستەڵات لە ئاسایشی لوبنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی تەکفیری و زایۆنیستی پشتگری دەکات و ئێران شانازی دەکات بە ڕۆڵی بنیات نەری حیزبۆڵا لە ناوچە کە دا .