چوونی شاندی ئێرانی بۆ ئاستانەی کازاخستان
شاندی ئێرانی بەشداری بوو لە چوارەمین خولی وتووێژەکانی ئاشتی سووریا بە سەرۆکایەتی حسێن جابری ئەنساری جێگری عەرەبی و ئەفریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان شوێنی بەڕێوە چوونی ئەو دانیشتنە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە ( 3 و 4) مای بەڕێوە دەچێت ئەمڕو سێشەممە وتوێوژەکانی کارناسی بەرلە وتووێژەکانی سەرەکی بەڕێوە دەچێت . تا ئێستا سێ خولی وتووێژەکان لە ئاستی باڵادا و دوو خولی وتووێژەکانی کارناسی لە تاران و لە ئاستانە بە ڕێوە چووە . ئەم وتووێژانە بە داهێنەریی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا بە ڕێوە چووە . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تێڕۆریستیەکانی پشتیوانی کراو لە لایەن عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانکانی بۆ وێنە تورکیا بۆ ڕووخانی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەس پێی کرا .