دانووستانەکانی ئێران و سوریا لە ئاستانە
" حسەین جابیری ئەنساری" جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی ئێرانی لە دانووستانەکانی ئاستانە لەگەڵ " بەشار جەعفەری" نوینەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی لیژنەی ئەو وڵاتە لەو وتووێژانە دا دیداری کرد.
ئەو دیدارە ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لە شۆێنی بەڕێوە چوونیی شەشەمین خولی دانیشتنی سوری"ئاستانە" لە پێتەختی کازاخستان دا بەڕێوە چوو .
" حسەین جابیری ئەنساری" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەکارو باری عەرەبی وئافریقایی دوای ئەو دیدارە لە کاناڵی تێلگرامی خۆی دا نووسی: دوو لایەن لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی ئاستانە و بەڵگەکان خەریکی دانووستان بە تایبەتی لە بارەی ناوچەی ئاڵۆزی لە سەری ئەدلێب، ڕاویژیان کرد و بیرو ڕایان گۆڕییەوە .
" حسەین جابیری ئەنساری" هەروەها لەگەڵ "سەدات ئۆناڵ" هاوشانی تورکیایی خۆی لە کۆبوونەوەی ئاستانە وتوویژی کرد . لیژنەکانی ئێرانی و ڕوسیش بەر لەوە بە سەرۆکایەتی جابێری ئەنساری و "ئەلێکساندێر لاورینتیف" نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا لە ئاستانە دیدار و وتووێژیان کرد بوو . ژمارێک لە میدیاکانیش باسیان لە ڕێککەوتن لە ئاستانە بۆ پێکهێنانی لیژنەی سێ لایانەی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا بۆ ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە سوریا دا کردووە. ئەم خوولەی کۆبوونەوەی ئاستانە دوو ڕۆژ(پینجشەممە و هەینی) بەڕێوە دەچێت و کۆبوونەوەکانی گشتی بۆ ئەمڕۆ هەینی بەرنامە ڕێژی کراوە . بەدی هێنانی ناوچەی چوارەمی کەم ئالۆزی لە ئەدلێب لە سوریا لە پرسەکانی سەرەکی خوولی شەشەمی دانیشتنی سوری ئاستانەیە . ئەم دانووستانانە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چووە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەوان تورکیا لاگریان لێوە دەکەن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .