ئه‌یلوول 18, 2017 08:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ستراتژیای کۆماری ئیسلامی تەعامۆلی بەربڵاوە لەگەڵ جیهان

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیۆیۆرک دا وتی: ستراتژیای کۆماری ئیسلامی تەعامۆڵی بەربڵاوە لەگەڵ جیهان دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، " حەسەن رۆحانی" ئێواڕەی یەک شەممە لە کاتی گەییشتنی بە فڕۆکە خانەی جان ئێف کیندی نیۆیۆرک لە کۆری هەواڵنێران دا وتیشی، هەر بەچەشنە کە رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی فەرموویان ستراتژیای ئێران تەعامۆڵی بەربڵاوە لەگەڵ جیهان دا و ئەو ستراتژیایە لەکۆر ونێوەندەکانی نێو دەوڵەتی بەڕاحەتی دەتوانین بەڕێوە ببەین و جێبەجێبکەین.

 ڕۆحانی وتیشی، ئامانج لەو سەفەرە، بەشداریی لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و گەیاندنی دەنگی گەلی ئێران بە گوێی خەڵکی جیهانە و هەروەها لێکدانەوەی بارودۆخی دژواری ناوچەکە. " حەسەن ڕۆحانی"  وتیشی ، ئەمڕۆ شایەتی بارودۆخی ئەستەمین بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ مەزلوومانی موسولمانی ڕۆهینگیا لە میانمار دا .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سەفەرەی، وێڕای ووتار دان لە کۆری سەرانی وڵاتانی ئامادەی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، دوایین هەڵوێستەکانی ئێرانی لە بارەی گرنگترین مەسەلەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی وهەروەها ڕەوشی هەژێنەری موسولمانانی میانمار لێکئەداتەوە . کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ١٩ سیپتەمبەر(٢٨خەرمانان) دەستپێدەکرێت و تا ٢٥ سێپتەمبەر (سێهەمی ڕەزبەر) درێژەی دەبێ .

سەرپەیڤ