ئه‌یلوول 20, 2017 17:26 Asia/Tehran
  • سەردار جەعفەری: کاتی  دروستکردنەوەی بۆچوونە هەڵەکانیی ئەمریکا گەییشتووە

فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانیی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە بوختان پاڵدانەکانیی ترەمپ بە ئێران ، بۆ ئەمریکا و دەوڵەتیی گەندەڵ و مڵهۆری ئەو شیاو نییە ، جەختیکرد : کاتی ئەوە گەییشتووە کە بۆچوونە هەڵەکانیی ئەمریکا دروست بکەینەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتیی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، سەردار سەرلەشکەری پاسدار محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی سووکانە و بوختان پاڵدانەکانیی بی شەرمانەی دۆناڵد ترەمپ  سەرۆکی ئەمریکا دژی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دا وتی: ئەمریکا سیمای ڕاستەقینەی خۆی بە خەڵکی جیهان نیشان داوە .

ئەو وتیشی: ئەمڕۆکە دونیا هەمان وێنەیەک لە ئەمریکا دەبینێت کە ئێران ساڵەهای ساڵە لە هەوڵ دایە ئەو ئاشکرا بکات و لە ڕاستی دا پاڵدانیی ئەو بووختانانە بە ئیران ، شیاوی ئەمریکا و دەوڵەتی گەندەڵ ومڵهۆری ئەو نییە .  فەرماندەری گشتی سوپا وتیشی: بە هۆی شکستی بەردەوام و تێکدەرانەی ئەمریکاییەکان بە تایبەت لە ناوچە، لە لایەن ئێرانەوە ئەوە سروشتییە کە سیستێمی دەروونیی و تەکوزی هزری ئەوان تێکبشێوێت . سەرلەشکەر جەعفەری جەختیکرد: هەلوێستگرتنی بەبڕشتانە بەرامبەر ترەمپ ، دەستپێکەری ڕێگایە و ئەوەی گرنگایەتی ستراتژیکی هەیە ئەوەیە کە ئەمریکا وڵامە  هەژێنەرەکان لە کردەوە و لە ڕەفتار وبریارەکانیی ئێران لە مانگەکانی داهاتوو، وەردەگرێت و دەبێنێت .

" دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ووتاردانیی خۆی لە حەفتاو دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان" بەرجام" ی وەک ڕێککەوتنێکی سامناک و ئەوی بە مایە شەرمساریی بۆ وڵاتەکەی زانی و جارێکی تر ئیدعای پشتگری ئێران لە ترۆریسمی هێناوەتە ئاراوە .

سەرپەیڤ