لاریجانی : ئیدیعای یارمەتی دانی ئێران بە تاقمە تیرۆریستییەکان زۆر پێ کەنینی و گەمژانەیە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئیدیعای دانی یارمەتی ئێران بە تاقمە تیرۆریستیەکان گەمژانەیە ، وتی : ئەمریکییەکان بە خستنەبەر باسی ئەم بابەتانە بە نیازی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی جیهانن.
عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ئێران ڕۆژی شەممە لە تاران، بە ئاماژەدان بە قسەکانی گەمژانە و پێ کەنینیی و دژە ئێرانیی دونالد ترەمپی سەروکی ئەمریکا وتی : ئیستکبار و هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان هەمووکات لە چل ساڵی ڕابردوو بەدانانی گرفت و لەمپەر ی ناوخۆیی، تێکدانی ئاسایشی سیاسی و وەڕێ خستنی هەشت ساڵ شەڕی داسەپاو، هیچکات ئامادە نەبوون لە ئێران هێوری دابمەزرێت .
لاریجانی وێڕای بە بێ بایخ وەسف کردنی قسەکانی سەروکی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی : ترەمپ لە مانۆڤرێکی ناوچەیی سەدان میلیار لە تواناییەکانی ئوممەتی ئیسلامی تاڵان کرد و ئێستا دەبێ بە قسەکانی سەرۆکانی وڵاتانی دەستدرێژکاری ناوچەیی دڵخۆش بکات .
ترەمپ لە وتاردانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووی دا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، کۆماری ئیسلامیی ئێران کە یەکێک لە جەمسەرەکانی سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچەیە، بە قسەی خۆی بە داکوکی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد .
لاریجانی ئاماژەی کردە سەنەدوبەڵگەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە سەدامی دیکتاتۆری ڕوخاوی ئێراق بۆ پەلامارکردنەسەر ئێران و وتی : ئەمریکا لە هەموو سەردەمی شەڕی داسەپاودا، توانایی هەواڵگری و سەربازی بەشێوەی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەوخۆ خستە بەر دەستی سەدام کە ئەمانە بۆ خۆی سەنەدوبەڵگەی تاوانکارییەکانی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێرانە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران هەروەها وتیشی: ئێران ئەمڕۆ لەبەرامبەر تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق و سوریا وەستاوە چونکوو بە تەگبیرەوە ڕێگەیەکی هەڵبژاردووە و بە خۆڕاگری لە پێناوەدا هەنگاو هەڵدەگرێت.