ویلایەتی : دەوڵەت و گەلی سوریا لەبەرامبەر یەکێتییەکی نێودەوڵەتی خۆڕاگریان کرد
ئەندامی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران پێداگری کرد : دەوڵەت و گەلی سوریا بە جیهانیان نیشان داوە کە دەتوانن لە بەرامبەر یەکێتییەکی شەیتانی نێودەوڵەتی دا راوەستن و خۆڕاگری بکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەدنان مەحموود باڵوێزی دیمەشق لە تاران، دەوڵەت و گەلی سوریای بە کۆڵەکەکانی میحوەری موقاومە لە ناوچە وەسف کرد و متمانەی دەربڕی دەوڵەت و گەلی سوریا لە پاراستنی سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە لەبەرامبەر پیلانەکان بۆ پارچە پارچە کردن، سەردەکەون .
ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران بە ئاماژەدان بە بیری ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی ، سعودییەکان و لایەنگرانی داعش و تیرۆریزمی تەکفیری سەبارەت بە شکست دانی دەوڵەت و گەلی سوریا لە ماوەی چەند حەوتە دا وتیشی : دەوڵەت و گەلی سوریا و بە تایبەت بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە زۆرتر لە شەش ساڵە کە لەبەرامبەر پیلانگێڕی دوژمن ڕاوەستاون و خۆڕاگرییان کردووە .
ویلایەتی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەیرانی سوریا نیشانی دا کە لەلایەنگرانی سەرەکیی وڵاتانی ناوچە بە تایبەت موقاومەیە .
ئەندامی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دوژمنان بەنیازی پارچەپارچە کردنی ئێراقن وتیشی : دوژمنان بەنیازی دامەزراندنی ئیسرائیلی دوهەم لە ناوچەن کە هەڵبەت سەرناکەون .