کۆبوونەوەی خوێندکارانی ئێرانی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی دوژمنانەی ترەمپ
تشرینی یهکهم 14, 2017 16:17 Asia/Tehran
خوێندکارانی زانکۆکانی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ، ڕۆژی شەممە دوای خوێندنی نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارە کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بە دژی قسەکانی نابەجێی سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوە برد.
لەم کۆبوونەوەیە ، خوێندکاران لە تەنیشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە دژی قسە نابەجێکانی دوناڵد ترەمپ دروشمیان بەرزکردەوە و ئاڵای ئەمریکایان ئاگر دا .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا شەوی شەممە بێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە لەوانە دا پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست کراوەتەوە، ڕایگەیاند پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەش، پشت ڕاست ناکاتەوە.