سەرتیپ ئەشتەری : وتەکانی تڕەمپ دژی سپای پاسداران بە هۆی نائاوەزمەندی ناوبراوە
فەرماندەری هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ناجا وتەکانی دوژمنکارانەی سەرۆک کوماری ئەمریکا دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە هۆی نا ئاوەزمەندی و نا ئاشنایی ناوبراو لە گەڵ جیهان زانی .
دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا شەوی شەمە بە دووپات کردنەوەی تومەتگەلی پوچ دژی نەتەوەی ئێران بانگەشەی لاگری تاران لە تێڕۆڕیزمی کرد و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیش کە ڕۆڵی سەرەکی لە خەبات بە دژی تێڕۆڕیستانی پشتیوانیکراوی واشنگتون لە سووریا و ئێراقی هەیە لە پێڕستی بایکوتە نوێیەکان دانا . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا سەردار سەرتیپ حسین ئەشتەری فەرماندەری هێزی ئینتزامی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی شانزدەهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کەل و پەل و کەرستەی پولیسی ئاسایشی لە تاران وتی زلهێزان بە تایبەت ئەمریکا بزانن کە یەکڕیزی لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا هەیە . سەرتیپ ئەشتەری بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە ئێران لە ناوچەیەکی ئاڵۆز هەڵکەوتووە و بڕێک لە وڵاتانی دراوسێ بە سەرەنج بە زۆربێژیەکانی زلهێزان نا ئەمن بووە وتیشی هێزی موستەشاریی و هێزی بەرگری ئێران توانیویەتی بە یارمەتی خەڵکی وڵاتان ئاسایشی ناوچە بگەڕێنێتەوە کە ئێراق و سووریا لە ئەو وڵاتانەن . فەرماندەری هێزی ئینتزامی ئێران کرانەوەی پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی پولیسی بە بەشێک لە تواناییەکانی ئێران زانی و جەختی کرد جیهان بزانێت ئەگەر ئێران بخاتە ژێر گوشارەوە نە تەنیا لاواز نابێت بەڵکوو هێزمەندتریش دەبێت و ئەو پیشانگایە نیشان ئەدات کە تواناییەکی زۆر لە نێوان زانستوەران زانایان و داهێنەرانی ئێرانیدا هەیە . شانزدەهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کەل و پەلی پولیسی و ئاسایشی و هیمنی بە ئامادە بوونی 350 کومپانیا لە 28 وڵاتی جیهان ئەمڕو دووشەمە لە تاران کرایەوە و تا 19 ئوکتوبر درێژەی هەیە .