تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 16:31 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : بێ متمانەیی جیهانیەکان بە قسە کانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ وێنەیە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە هەڵوێست گرتنەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی بەرجام پیداگری کرد: لە مێژوو کەمتر پەیدا دەبێت کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ وڵاتێکی وەکوو ئێران ئاوەها قسە بکات وجیهانیش سەرنجی نەداتێ وکەمتر خەم بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  ئەمڕۆ شەممە لەڕێ وڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی هەناردە لە تاران وتی: دوای جێ بەجێ کرانی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام ، کەش وهەوای نێودەوڵەتی بۆ کار لەگەڵ ئێران زۆر باش وئەرینیە چونکە جیهان دەزانێت ئێران جێگایەکی گرینگە. جەهانگیری بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا ، ئەفریقا م، ئوروپاو ئاسیا دەیانهەوێ لەگەڵ ئێران کار بکەن ، لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە پیداگری کرد. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە فەرمایشەکانی ڕیبەری مەزنی ئینقلاب لەمەڕ پەرەی پێوەندی ئێران لەگەڵ هەموو جیهان بێجگە لە چەندوڵات ڕایگەیاند : ئەمە سیاسەت وانانی ئەمریکایین کە شەریکە ئەمریکیەکانی لە خێروبێری پێوەندی لەگەڵ ئێران بێوەری کرد. بیست ویەکی ئۆکتۆبەر  بیست ونۆی ڕەزبەر لە سەرژمێری ئێران بەناوی ڕۆژی نیشتمانی هەناردە ناودێر کراوە.

سەرپەیڤ