تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 07:52 Asia/Tehran
  • جیهانگیری :  قسەکانی ترەمپ هەولێکە لە ڕەوتی ئالۆزکردنیی کەشی نێو خۆیی ئێران

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە قسە دوژمنکارانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران وتی: قسەکانی ترەمپ دژی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە وەی کە کردەوەیەک بێت بۆ جێبەجێکردنیی کارو بارەکانی ئەو ،هەولێکە بەمەبەستی ئالۆزکاو کردنەوەی کەشی نێو خۆی ئێران دا.

بە گوێرەی ئیرنا ؛ " ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێواڕەێ سێ شەممە ئاماژەی کردە چەواشەکارییەکانیی ئەمدواییەلە  دژی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەر وەها  تیشکیشی خستە سەر کێشەکانیی ناوچەکە و وتی:  دوژمنان هەوڵ ئەدەن گەلی ئێران نیگەران و سەبارەت بە داهاتووو هیوا بڕاویان بکەنەوە .

جیهانگیری وتیشی : لە برگەی ئێستا تەکوزی نێوخۆی ئێران زیاتر لە هەرکاتێکی تر گرنگە . " دۆناڵد ترەمپ" ١٣ ئۆکتۆبر بە بێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە لەو دا پێبەندی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش (بەرجام) جەختی لەسەر کراوە، ڕایگەیاند پێبەندی ئێران بە بەرجام  تەییدا ناکاتەوە . ترەمپ هەروەها بە دووپاتکردنەوەی تاوانە پوو وچەڵەکان لە دژی گەلی ئێران ، ئیدعای پشتگری تارانی کردووە لە ترۆریسم و سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی کە رۆڵی سەرەکیی لە خەبات دژی ئەو ترۆریستانە دا هەیە کە واشنگتۆن لە سوریا و عێراق لاگریان لێوە دەکات، لە لیستەی بایکۆتە نوێیەکانیی داناوە .

سەرپەیڤ