باڵوێزی سووریا لە تاران: هەڕەشەو گوڕەشەکانی ترەمپ لەدژ ئێران، سەرچاوەگرتوو لە هەست بە شکست کردنە
باڵوێزی سووریا لە ئێران جەختی کرد: هەڕەشەو گوڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران، سەرچاوەگرتوو لە هەست بە هیوابڕاوی کردن و شکست هێنانی پیلانگێڕییەکانی واشنگتۆن لەناوچەیە.
عەدنان مەحموود رۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وێڕای شیکردنەوەی روانگەکانی خۆی لەمەڕ پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان دەمش و تاران و دواڕەوشی قەیرانی سووریا و پرسەکانی ناوچە، وتی: ئەو ڕاستیانەی لەپەیوەندی لەگەڵ پرسی ناڤۆکیی ئێران و یان پرسەکانی ناوچە لەئارادایە، ڕاست بوونی ڕوانگەکانی تاران دەسەلمێنێ.
باڵوێزی سووریا لە ئێران وتی: ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناوچە بەپێچەوانەی سیاسەت و ئامادەبوونی ئەمریکا کە پێشێلکەری یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، بەگوێرەی یاساو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان و لەئاراستەی پاراستنی سەروەریی نیشتمانیی وڵاتانە.
عەدنان مەحموود بەئاماژە بەوەی کە قەتەر، تورکیاو عەرەبستانی سەعوودی درێژە دەدەن بە داکۆکییەکانیان لە تیرۆریستان لەسووریا، وتی: پەیوەندیی ئێران و سووریا ، پەیوەندییەکی ستراتژیک و ڕیشەدارەو ئەو پەیوەندییانە ، هاوپێوەندن بە خەڵکانی دوو وڵات و گەلانی ناوچەکە.
باڵوێزی سووریا لە تاران هەروەها وتی: هاوکاریی ئێران و سووریا لەئاراستەی بەرەوڕووبوونەوەی هەموو شێوەکانی ئیستکبار و وابەستەبوونی، و پێش گرتن بە پێشێکرانی سەروەریی نیشتمانیی وڵاتانە.