ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : تیرۆریستەکان و لایەنگرانیان بە نیازی دابەشکردنی ئێراق و سوریان
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی تیرۆریستان لە ئێراق و سوریا شکستیان خواردووە و لایەنگرانی ئەوانیش هیوابڕاو بوونە، ئێستا تیرۆریستەکان و لایەنگرانیان بەنیازی بوارخۆشکردن بۆ دابەشکردنی ئێراق وسوریان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فەیسەل میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە تاران، مەترسی دابەشکرانی ناوچەی بە جیددی زانی و وتی : ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن لە کوردەکان کەڵک وەرگرتن لەسوریا و ئێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێزەوە داکۆکی کردنی خۆی لە خەڵک و دەوڵەتانی سوریا و ئێراق لە ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی یەکێتی نیشتمانی و سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە درێژە پێ دەدات .
فەیسەل میقدادیش لەم چاوپێکەوتنە دا ڕێزی گرت لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سوریا لەشەڕ لە دژی تاقمە تیرۆریستییەکان و وتی : ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی وێرانکاری ، کوشت و بڕ و ئاوارەیی خەڵکی سوریان .
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی کردە درۆکانی ئەمریکا و میدیاکانی ڕۆژاوایی لە پرسی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن دەوڵەتی سوریا و وتیشی : ئەمریکا بە هێنانە ئارای ئەم درۆودەلەسانە هەوڵ دەدات دەرفەتی دەسدرێژی لە کاروباری ناوخۆیی سوریا خۆش بکات .
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی سیاسی هاوبەشی دوو وڵات گەیشتە تاران .
قەیران لەسوریا لەساڵی 2011 و لە ئێراق لە ساڵی 2014 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا ولایەنگرانیان داکۆکییان لێ دەکرێت بەمەبەستی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە.