سەرلەشکر جەعفەری : عەرەبستان، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەنیازی پاسادانی دەستدرێژکارییەکانیان بۆ سەر یەمەنن
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن وتیشی : عەرەبستانی سعودی، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن بە ئیدیعای پڕوپووچ، دەستدرێژییەکانیان بۆسەر یەمەن پاسا بدەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرن، سەردار سەرلەشکر محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەم وتووێژە وتیشی : عەرەبستانی سعودی ، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن بە ئیدیعای درۆ سەبارەت بە هەوڵدانی ئێران بۆ دەستدرێژکاری لە یەمەن و ناوچە، دەستدرێژکاری خۆیان بۆسەر یەمەن پاسا بدەنەوە .
محەممەد عەلی جەعفەری بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەم ئیدیعایەی کە ئێران پێش دەگرێ بە چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەن، قسەیەکی زایۆنیستی - سەعوودییە ، وتیشی : خەڵکی ناوچە ئاگادارن کە بەرەنگاربوونەوە، تەنیا ڕێگەی وڵامدانەوەی سیاسەتەکانی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و عەرەبستانی سعودی لە ناوچەکە دایە .
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە شوێنە پیرۆزەکانی عەرەبستانی سعودی هیچ کات ئامانجی خەڵکی یەمەن نەبووە و تەنیا بەم قسانە ئەیانەوێ خۆیان بە مەزڵووم نیشان بدەن، وتی : ئامانجی دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن زاڵ بوون بەسەر جێگەوپلەی ستراتژیک و سامانی ئەم وڵاتە دوای ڕووخاندن و دابەشکردنیەتی.
عەرەبستانی سعودی بە پێی داکۆکییەکانی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە هەوڵی دەستدرێژکارانە بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوورهادی ، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.