هاشمیی شاهرودی :دووفاقانە جوڵانەوە، هۆکاری متمانە نەکردن بە ئەمریکایە
سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی سووریا لە تاران ، هۆی متمانە نەکردنی گەلان بە ئەمریکای بۆ هەڵس و کەوتی دووفاقانەی ئەو وڵاتە گەڕاندەوە،
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئایەتوڵڵا مەحمود هاشمی شاهرودی سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ عەدنان مەحمود باڵوێزی سووریا لە تاران وتی: ئەمریکا بە دوای ڕاپەڕاندنی پیلانی دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە، لاواز کردنی وزەی بەرخۆدان لە نێو گەلان و بەهێز کردنی ڕژێمی زایونییە.
سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا دوژمنی داعش و تیرۆریستە تەکفیرییەکان نییە، ڕاشکاوانە پێی داگرت: ئەمریکا هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و حیزبوڵڵا لە لوبنان بە تیرۆریست دەناسێنێ و دیارە ئەم هەڵس و کەوتە دووفاقانەیەی ئەمریکاش بووەتە هۆی بێ متمانەیی بەرامبەر بە ئەمریکا.
ئایەتوڵڵا مەحمود هاشمی شاهرودی سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، ڕاشیگەیاند: ئێران هیچ ئامانجێکی بێجگە لە بەختیاریی گەلانی موسڵمانی ناوچەکە نییەو ئەم ڕوانگەیەش سەرمەشقێکە بۆ گەلانی موسڵمان کە دەبێ لە تەواوی جیهانی ئیسلام دا بەهێز بکرێت.
ئایەتوڵڵا مەحمود هاشمی شاهرودی سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، هەروەها لە بارەی هەگەر گۆڕدرانی نەخشەو پیلانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی ناوچەکە وشداری داو وتیشی: ئەمریکا لەوانەیە پیلانە شەیتانییەکانی لە قەواخی دۆستایەتی دا پێ و شوێن بگرێت و سێرە بۆ تەوەرەی خۆڕاگری بگرێت کە دیارە نابێ پێی هەڵخەڵەتێین، چونکو سەرەڕۆیی و چەتوونی نەبێت کەس کردارێکی دیکەی لە ئەمریکا لە ناوچەکەدا نەدیوە.
عەدنان مەحمود باڵوێزی سووریا لە ئێرانیش لەم دیدارەدا،پەیوەندییە ستراتژییەکانی ئێران و سووریای بە هۆکاری بەهێز بوونی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا زانی و هیوداریی دەربڕی کە: بە شکست هێنانی تیرۆریزمی تەکفیری کە بە یارمەتی و پاڵپشتیی ئێران مسۆگەر کراوە، دەوڵەت و گەلی ئێران لە بنیات نانەوەی سووریاش دا بەشدارییان هەبێت.
عەدنان مەحمود باڵوێزی سووریا لە تاران وتیشی: ئێران ڕاستبێزیی خۆی لە ڕووی هاوڕێیی کردنی گەلانی ناوچەکە گەلێک جار سەلماندووە.