وەلایەتی: ئامانجی تاران و دەمشق، پاراستنی هێڵی موقاوەمەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314033-وەلایەتی_ئامانجی_تاران_و_دەمشق_پاراستنی_هێڵی_موقاوەمەیە
راوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وتی: ئامانجی ئێران و سووریا پاراستنی هێڵی موقاوەمە لە ناوچەو خۆڕاگریی لەهەمبەر زایۆنیزم و لایەنگرانییەتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2017 17:25 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: ئامانجی تاران و دەمشق، پاراستنی هێڵی موقاوەمەیە

راوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وتی: ئامانجی ئێران و سووریا پاراستنی هێڵی موقاوەمە لە ناوچەو خۆڕاگریی لەهەمبەر زایۆنیزم و لایەنگرانییەتی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی ئەکبەر وەلایەتی ئەمڕۆ دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لەدەمشق و لەنێو پەیامنێران، خاڵە هاوبەشەکانی ئێران و سووریای لەهێڵی موقاوەمەی بنچینەیی و بنەمایی زانی و وتی: هاوکاریی هەمەلایەنەی نێوان ئێران و سووریا بووەتەهۆ تاکوو ئەمریکی و زایۆنییەکان لەوە تێبگەن کە ئەوەی وا لەناوچەدا لەهەوڵی سەپاندنی بەسەر حکومەت وگەلی سووریادابوون، تەنیا وەهم و خەیاڵەو بەس.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ئاماژەی کردە سەرکەوتنەکانی سوپاو گەلی سووریا لە دێرەزوور و ناوچەکانی دیکەی سووریاو وتی: ئێران و سووریا هەردەم پێکەوە هاواهەنگ و هاوڕەوتن.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریاش جەختی کرد: پەیوەندیی پتەو و ستراتژیکی نێوان سووریاو کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکەس شاراوە نییەو ئەو پەیوەندییانە هەموو بوارەکان دەگرێتەخۆ.

وەلید موعەلیم وتی: سووریا شانازی دەکا بە بوونی ئێران لە میحوەری موقاوەمەو ئێران هاوبەشی سەرکەوتنەکانی گەل وسوپای سووریایە.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی شەوی یەکشەممە پاش کۆتایی هاتنی سەفەرەکەی بۆ لوبنان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەسنووری زەوینیی لوبنان گەیشتە سووریا.

بڕیارە وەلایەتی لەسەفەر بۆ سووریا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار و سەردانی هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە بکات.