ویلایەتی: داکۆکی ئێران لە سوریا وئێراق، مەترسیەکی گەورەی لەبەردەم جیهانی ئیسلام دا ، لابردووە
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی پێداگری کرد : ئەنجامی هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خۆڕاگری لە سوریا و ئێراق، بووەتە هۆی شکستی پیلانەکانی دوژمنان بەدژی جیهانی ئیسلام.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ، ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە سەفەرێکی یەک ڕۆژەدا بۆ حەڵەبی سوریا لە نێو کۆڕی بەرگریکارانی حەرەم، بە ئاماژەدان بە پیلانی دوژمنان کە بە خستنەڕووی دروشمی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ بەنیازی دابەشکرانی ناوچەن، پێداگری کرد : میحوەری موقاومە لەبەرامبەر دوژمنایەتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سەرۆکانی دواکەوتوویی عەرەب وەستاوە.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی، فەلسەفەی داکۆکیی ئێران لە ناوچە لە ئێراق و سوریا و ئامادەبوونی ئێراقییەکان و سورییەکان لە تەنیشت یەکتر دا پووچەڵ کردنی پیلانی دوژمنان وەسف کرد و وتیشی: پیلانی دوژمنان بەدژی سوریا بە ئامانجی تێکشکێندرانی میحوەری موقامە، جێبەجێ دەکرێت .
ویلایەتی وتیشی: ئەگەر یارمەتی نەدرێتە میحوەری موقاومە لە سوریا و ئەم وڵاتە دابەش بکرێت، شەڕی ناوخۆیی هۆزەکان و ئەتنە جۆربەجۆرەکان لە ناوچە دەست پێدەکرێت.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە بە پێشوازی کردن لە حسێن دیاب پارێزگاری حەلەب گەیشتە ئەم شارە.
ویلایەتی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی حەڵەبیش دیداری کرد و سەبارەت بە هاوکاری هاوبەشی زانستی ئەم زانکۆیە و زانکۆی ئازادی ئیسلامیی ئێران وتووێژی کرد و ڕێککەوتننامەی هاوکاریان مۆر کرد.
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی شەوی دووشەممە دوای کۆتایی سەفەرەکەی بۆ لوبنان و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لە سنووری زەوینیی لوبنان گەیشتە سوریا .