زەریف: عەرەبستان چاوی خۆی لە سەر ڕاستییە مێژووییەکان داخستووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314731-زەریف_عەرەبستان_چاوی_خۆی_لە_سەر_ڕاستییە_مێژووییەکان_داخستووە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: سەعوودییەکان بە بێ ئاوڕدانەوە لە راستییە مێژوییەکان کردەوەی دوژمنکارانە و نەزانانە ئەنجام دەدەن کە تا ئێستا هەر بۆتە هۆی زەبر کەوتن لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • زەریف: عەرەبستان چاوی خۆی لە سەر ڕاستییە مێژووییەکان داخستووە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: سەعوودییەکان بە بێ ئاوڕدانەوە لە راستییە مێژوییەکان کردەوەی دوژمنکارانە و نەزانانە ئەنجام دەدەن کە تا ئێستا هەر بۆتە هۆی زەبر کەوتن لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی هەینی وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس؛ سەبارەت بە سیاسەتی ئاڵۆزی سازکەری "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی و ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان عەرەبستان و  ئێران ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە سەر بنەمای لۆژیک و ئاوەز بووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیاتی پەرەپێدانی شەڕ و کێشە و ناکۆکی هەوڵ دەدا ئاشتی و پاوەجێیی لە ناوچەکە دابمەزرێ.

زەریف ئاماژەی کردە سیاسەتە تێکدەرانەکانی عەرەبستان لە یەمەن، سووریا، ئێراق و لوبنان وتی: خەڵکی ناوچەکە لەو سیاسەتانە زەبری زۆریان لێ کەوتووە و راگرتن و کۆتایی هێنان بەو ڕەوتە تەواو پێویستە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو: عەرەبستان یەکسەر خەریکی شەڕی دەسدرێژکارانە، زۆربێژی و زۆرەملی نواندن لە ناوچەکە، کردەوەی ئاڵۆزی سازکەر و  دنەدەرانەی پڕمەترسییە و کەچی ئێران لەبەر دواهاتەکانی ئەو کردەوانەی  بە تاوانبار دەزانێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام جەختی کردووە لە سەر ئەوەی کە عەرەبستانی سەعوودی ئێستایش هەر هەمان ستراتژیی پڕهەڵە، پڕخەرج و بێ ئاکامی ساڵانی ڕابردووی پێ و شوێن دەگرێ وتیشی: ڕیاز دەبێ بە دواڕۆژبینی و بە پێی قازانج و بەرژەوەندیی و بەرپرسایەتیی خۆی، ڕاستییەکانی ناوچە بە درووستی و  بە بێ تەعەسووب و بەدوور لە هەرچەشنە دوژمنایەتی و لاسارییەک قەبووڵ کات.