تشرینی دووه‌م 25, 2017 18:04 Asia/Tehran
  • سەرتیپ جەزاییری : یەمەن پێویستی بە یارمەتییە مرۆییەکانی جیهانیان هەیە

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بەوەی کە یەمەن پێویستی زۆری هەیە بەیارمەتییە مرۆییەکانی جیهان، داوا لەهەموو وڵاتان و ئازادەکانی جیهان دەکا، بەهەر لەونێک بێت یارمەتی گەلی یەمەن بدەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرتیپ مەسعوود جەزاییری وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەمەن لەئاراستەی یارمەتییە مرۆییەکانە.

سەرتیپ جەزاییری وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەندێ هەواڵی هاوپێوەند بەیارمەتیی سەربازی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیەمەن، وتی: حکومەتی قانونی و خەباتکارانی یەمەنی پێداویستییە بەرەڤانییەکانیان دابین دەکەن و ئەوان دەتوانن بێ یارمەتیی وڵاتانی دیکە لەهەمبەر دوژمنانی ئەو وڵاتەدا خەبات بکەن.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەو دەسدرێژکارییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ