قاسمی : بەیاننامەی کۆشکی سپی، بەشداریکردنی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستان دەسەلمێنێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلایی ئێران شەوی یەکشەممە پێداگری کرد : بەیاننامەی ئەم دواییەی کۆشکی سپی، بەرپرسایەتی و بەشداریی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستانی سعودی بە دژی یەمەنی دەرخست و دەیسەلمێنێ.
کۆشکی سپی شەوی یەکشەممە لە ئەوپەڕی توندتر بوونی ڕەخنەگرتنەکان لە عەرەبستانی سعودی لەبەر گەمارۆ و دەستدرێژکاری بۆسەر یەمەن،
هەوڵی دا ئێران بە تاونبار بزانێ لە قەیرانی مرۆیی لە یەمەن دا .
کۆشکی سپی لەم بەیاننامەیەدا ئیدیعاگەلێکی بێ بنەمای بە دژی ئێران خستەئاراوە لەوان دەوری ئێران لە پەلاماری مووشەکی ئەم دواییە سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بۆسەر فڕگەی ڕیاز و وتی : واشینگتۆن داکۆکییەکانی خۆی لە عەرەبستان درێژە پێ دەدات .
بەهرام قاسمی وێڕای ڕەتکردنی ئەو تۆمەتانەی خراونەتەە پاڵ ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەنگی دادوەری خوازی و دەنگی مەزلومیەتی خەڵکی یەمەن بە جیهان و کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی درێخی ناکات .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا بە تۆمەتی بێ بنەما لێدان لە ئێران و درۆوتن بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ڕابردوو هەوڵ دەدات بیروڕای گشتی سعودییەکان بە دژی یەمەن بەرەولاڕێ بەڕێت ، وتیشی : واشینگتۆن لە جیاتی ئەوەی داوای کۆتایی دان بە شەڕی عەرەبستان بکات بە ئاشکرایی باسی داکۆکی کردن لەم وڵاتە دەکات بۆ درێژە پێدان بە تاوانکارییەکانی دڕندانەی .
عەرەبستانی سعودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لابراوی یەمەن ، بۆسەر دەسەڵات.
ئەم دەستدرێژکارییە سەربازییە تائێستا کوژرانی زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی د ەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی لێ کەوتەوە و ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک، دەرمان و پەرەسەندنی نەخۆشی جۆربەجۆر کردووە.