سەردار فەدەوی: مەزنایەتی نزامی ئیسلامی ئێران پێشی گرت بە ڕووخانی دەوڵەتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i315919-سەردار_فەدەوی_مەزنایەتی_نزامی_ئیسلامی_ئێران_پێشی_گرت_بە_ڕووخانی_دەوڵەتی_سووریا
فەرماندەری هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، وتی: مەزنایەتی و دەستەڵاتی نزامی ئیسلامی ئێران و ئامادەبوونی بە دەستەڵاتدارانەی خەباتکارانیی ئیسلام لە سوریا پێشیگرت بە تێکڕووخان و داڕمانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2017 13:28 Asia/Tehran
  • سەردار فەدەوی: مەزنایەتی نزامی ئیسلامی ئێران پێشی گرت بە ڕووخانی دەوڵەتی سووریا

فەرماندەری هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، وتی: مەزنایەتی و دەستەڵاتی نزامی ئیسلامی ئێران و ئامادەبوونی بە دەستەڵاتدارانەی خەباتکارانیی ئیسلام لە سوریا پێشیگرت بە تێکڕووخان و داڕمانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار دەریادار پاسدار" عەلی فەدەوی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێو ڕەسمی کۆبووەنوەی گەورەی بەسیجییەکانی ئەراک، ناوەندی ئێران، وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بە دوای تێکڕووخاندنی دەوڵەتی سوریا بوون بەڵام ئامادە بوونی بەدەستەڵاتی سەربازانی ئیسلامی پێشیگرت بە ڕوودانی.

فەرماندەری  هێزی دەریایی سپا، بەڕاشکاوی وتی: پشتگری مۆستەکبیران لە تاقمەکانی تەکفیری بۆ دزە وکنە لە ناوچە  بۆ پەرەی زاڵبوونی ئیستعمار بووە و مەزنایەتی و دەستەڵاتی نزامی ئیسلامی، ئەو پیلانانەی پووچکردەوە . سەردار فەدەوی، دەستڕاگەییشتن بە ڕژێمی داگیر کاری ئیسرائیل و هاسانکاری لەمەڕ یارمەتیی ئەو ڕژیمە و هەروەها دەستڕاگەییشتن بە گەورەترین سەرچاوەکانی وزەی لە وینەی گرنگترین هۆیەکان بۆ زاڵبوونی ئەمریکا بەسەر کەنداوی فارس زانیوە .

 فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران هەروەها بە باسکردنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوو قۆناغی بەرەڤانی و بەهێزکردنەوەی هێزی سەربازی  تێپەڕاندووە ، ڕایگەیاند: دەستەڵات ومەزنایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتۆتە قۆناغیک کە دوژمنان بە دوای هۆکارێکی پێشپێگرانەن بەرامبەر بە ئێران دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ مۆڤەمبەر(٥ سەرماوەز) ساڵڕۆژی دامەزرێندرانی بەسیجی مۆستەزعەفانە و هەر بۆیە ١٩ تا ٢٦ نۆڤەمبەر لە ئێران وەکوو حەوتەی بەسیج ناودێر کراوە .