ڕاویژکاری سەرۆک وەزیرانی سووریا: هاوپەیمانی ئێران و سووریا درێژخایەن وستراتژیکە
ڕاویژکاری سەرۆک وەزیرانی سوریا وتی: کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوێرەی پاراستنی ئاسایشی نێو دەوڵەتییە و مۆستەشارە ئێرانییەکان بۆ نانەوەی ئاسایش لە سوریا ، هاتوونەتە ئەو وڵاتە .
"عەبدولقادر عەزوز" ڕاویژکاری سەرۆک وەزیرانی سوریا لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم لەبارەی رۆڵی ئێران لە نەبەردی سوپای سوریا دژی ترۆریستان وتیشی: هاوپەیمانی سوریا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتژیک بووە و بە گویرە ڕێزگرتن لە مافی دەستەڵاتداریەتی بەرامبەر و خۆوەرنەدان لە کارو باری نێو خۆی دەوڵەتەکانە و بە هۆی ئەو هاوپەیمانییە دەبی بۆ خەباتی دژی ترۆریستان سنووری وڵاتان بپێون."عەبدولقادر عەزوز" لە بارەی دەستەڵاتی دەوڵەتی سوریابە سەر ناوچە کانی دیکەی ئەو وڵاتە ، وەک ڕەققە (باکووری سوریا) وتی: گومان لەوە دانییە کە ڕەققە، شارێکە هی سوریایە و ژمارێک گرووپی چەکدار ناتوانن لەم ناوچەیە دا بمێننەوە و بارودۆخی ئێستا بە تەواوەتی کاتییە و تەنیا لەبەر ئامادە بوونی ئەمریکا و چەک و چۆڵی ئەمریکا لەم ناوچە گەلە ماونەتەوە .
ئەو جەختیکرد: ئیرادەی دەوڵەت و سوپای سوریا هاورێ هاوپەیمانەکانیی، لەسەر کۆنتڕۆڵ کردنەوەی تۆکمەو تەواوی هەموو ناوچەکانی سوریایە.