مورکردنی یادداشتی لێک گەیینی هاوکاری لەنێوان دادئەستێنی گشتیی ئێران و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i316243-مورکردنی_یادداشتی_لێک_گەیینی_هاوکاری_لەنێوان_دادئەستێنی_گشتیی_ئێران_و_ڕووسیا
محەممەدجەعفەر مونتەزێری و یوری چایکا، دادئەستێنەکانی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا ، ڕۆژی سێ شەممە لەشاری سەن پترزبورگی ئەم وڵاتە چاویان بە یەک کەوت و لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دادەڤانی ئێران و ڕووسیا پێداگرییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2017 03:51 Asia/Tehran
  • مورکردنی یادداشتی لێک گەیینی هاوکاری لەنێوان دادئەستێنی گشتیی ئێران و ڕووسیا

محەممەدجەعفەر مونتەزێری و یوری چایکا، دادئەستێنەکانی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا ، ڕۆژی سێ شەممە لەشاری سەن پترزبورگی ئەم وڵاتە چاویان بە یەک کەوت و لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دادەڤانی ئێران و ڕووسیا پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوو لایەن لە کوتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا  یادداشتی لێک گەیینی هاوکاری دادەڤانیان مۆر کرد  .

 محەمەد جەعفەر  مونتەزێری   دادئەستێنی گشتیی ئێران  بەمەبەستی ئەنجام داانی وتووێژی  دوولایەنەو بەشداریکردن لە  پازدەهەمین  کۆبوونەوەی دادئەستێنەکانی گشتیی وڵاتانی  ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای  لە ڕوسیا دایە  .

کۆبوونەوەی دادئەستێنە گشتییەکانی وڵاتانی  ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری  شانگهای لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەستپێکراوە و هەتا سییەمی نوامبەر  درێژەی  دەبێت  .

ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای  پازدەی  ژووئەنی ساڵی 2001 ی زایینی لە شانگهای چین  لەلایەن قەزاقستان، چین، قرقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئوزبەکستان  ، بەمەبەستی هاوکاری چەند لایەنەی ئاسایشی، ئابووری و فەرهەنگی ، دامەزراوە.

دواجار  هندو پاکستانیش  چوونە ڕیزی ئەم ڕێکخراوەیە.

ئێستاکە ئێران ، ئەفغانستان ، مەغولستانو بلارووس، ئەندامانی چاودێری ئەم ڕێکخراوەیە ن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی وتووێژە لەسەر ئەمەی کە ئەندامەتی هەمیشەیی  وەرگرێت  .