114 هەزار کۆچبەری بیانی دەبنە خاوەنی خزمەتگوزاری بەبەلاشی بیمەی "تەندوست"ی ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری هاووڵاتیان و کۆچبەرانی بیانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تائێستا 114 هەزار کۆچبەری بیانی تووشبوو بە نەخۆشیگەلی تایبەت بەشێوەی بەلاش لە ئێران دەکەونە ژێر چاوەدێری بیمەی سەلامەت و لە خزمەتگوزارییەکانی بەهرەمەنددەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەحمەد محەممەدی فەر، شەوی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی سیوانکا داناپالا، نوێنەری کومیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری پەنابەران لە ئێران لە شیراز لەباشووری ئێران هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەتا دوساڵ لەمەوبەر،نیزیکەی 360 هەزار خوێندکاری کۆچبەر لە ئێران خەریکی خوێندن بوون وتی : دوای پێداگری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەسەر پێویستی خوێندنی هەموو هاوڵاتیانی بیانی لەئێران، 75 هەزار خوێندکاری هاوڵاتی بیانی کە بەشێوەی نایاسایی لە ئێران دان ، لە قوتابخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی خوێندنن.
بەڕێوەبەری گشتیی هاوڵاتیان و کۆچەرانی بیانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : ئەم خزمەتگوزاریانە لەحاڵێکدا دەخرێتە بەردەستی کۆچبەران کە ئێران کەمترین یارمەتی نێودەوڵەتی لە پێوەندی لەگەڵ کۆچبەران وەردەگرێت.
ئەحمەد محەممەدی فەر بە ڕاگەیاندنی ئەمەی سیاسەتی ئێران بە پێی بایخەکانی ئیسلامی - ئێرانییە وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوانگەیەکی مرۆییانەی هەیە بەرامەر بە پەنابەران و کۆچەران.
نوێنەری کومیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری پەنابەران لە ئێرانیش لەم چاوپێکەوتنە دا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئێرانییەکان بۆ هاوڵاتیانی بیانی بەتایبەت ئەفغان میواندارانێکی شایستەن وتی : داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەنابەران ، جێی ڕێزو سوپاس و پێزانینە.
کاربەدەستانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە جاران وێڕای ڕێزگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەنابەران، پێداگرییان کردووە، ئێران قوتابخانەکان، زانکۆکان، نەخۆشخانەکان و سنوورەکانی خۆی لە ڕووی پەنابەران کردوەتەوە بە چەشنێک کە ئەم کەسانەوەک خەڵکی ئێران لە هەموو ئالیکاری و ڕاژەکارییەکان بەهرەمەند دەبن.