وتووێژی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ موفتیی ئەهلی سوننەی ئێراق سەبارەت بە یەکێتی و یەکبوونی ئیسلامی
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەغدا لەگەڵ موفتیی سوننەکانی ئێراق دیداری کرد و لەگەڵ وی ڕێگاکانی یەکێتی و یەکگرتنەوەی ئیسلامی لێکدایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئیرەج مەسجدی" و "شێخ مەهدی سەمیدعی" ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە باڵاخانەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا دیداری کرد و دوو لایەن سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی سی و یەکەمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکێتی ئیسلامی لە تاران بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و موفتی ئەهلی سونەتی ئێراق هەروەها لەم دیدارەدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ئێراق و ناوچە بیرو ڕایان گۆڕییەوە.
سی و یەکەمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکێتی ئیسلامی پێنجەم تا حەوتەمی دێسەمبەری ئەمساڵ بە بەشداری زانایانی ئایینی و کەسایەتیی دینی و سیاسییەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهانەوە لە تاران بەڕێوە دەچێ.