لاریجانی: بەرەنگاربوونەوەی کارای ماددە هۆشبەرەکان، پێویستی بە هەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەی ئەو ڕەوتە هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i316897-لاریجانی_بەرەنگاربوونەوەی_کارای_ماددە_هۆشبەرەکان_پێویستی_بە_هەڵسوکەوت_لەگەڵ_سەرچاوەی_ئەو_ڕەوتە_هەیە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: بەرەنگاربوونەوەی کاریگەر و شیاوی ماددە هۆشبەرەکان پێویستی بە هەڵس وکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی ئەو ڕەوتە هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • لاریجانی: بەرەنگاربوونەوەی کارای ماددە هۆشبەرەکان، پێویستی بە هەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەی ئەو ڕەوتە هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: بەرەنگاربوونەوەی کاریگەر و شیاوی ماددە هۆشبەرەکان پێویستی بە هەڵس وکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی ئەو ڕەوتە هەیە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە پێش دەسپێکردنی سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ ڕووسیا بۆ ئامادەبوون لە جڤینی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئەو سەفەرە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە کە لەپەراوێزەکەشی بڕیارە شاندی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ ڕووسەکان کۆبێتەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە پرسی ماددە هۆشبەرەکان پرسێکی گرینگە بۆ کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا، وتی: دۆخی ئەفغانستان بەجۆرێکی لێهاتووە کە بەرهەم هێنانی ماددە هۆشبەرەکان پەرەی سەندووەو شێوازگەلی جێی ئیدیعای ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) بۆ بەرەنگاربوونەوەی ، شێوازی کردەیی نەبوون.

لاریجانی بەئاماژە بەوەی کە سەرچاوە دراڤییەکانی رەوتە تیرۆریستییەکان لەشوێن فرۆش و قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان دابین دەبێ، وتی: چاندنی خەشخاش لە ئەفغانستان پەرەی سەندووە کە دوابەدواشی، خەسار و زیانی کۆمەڵایەتی هەڕەشە لە وڵاتانی دیکە دەکا.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لەسەرووی شاندێکی پەرلەمانی بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەرەو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کەوتەڕێ.