کانونی یه‌که‌م 05, 2017 21:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توئیتەریی زەریف بە بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکا لەمەڕ جێ بەجێ کرانی فەرمانی قەدەغەی کۆچبەریی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە جەختی کرد: دادگەی باڵای ئەمریکا بەم کارەی، ئیزنی بەتەواوەتی دەمارگرژیی لەو وڵاتەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: دادگەی باڵای ئەمریکا بە داکۆکی لە فەرمانی قەدەغەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەمەڕ هاتنی موسڵمانان، ئیزنی بەتەواوەتی دەمارگرژیی لە ئەمریکای دەرکرد کە ئەوەش زۆر جێی خەم و پەژارەیە.

دیوانی باڵای ئەمریکا لەبڕیارێکدا کە بەپێچەوانەی دەنگی پێشووی خۆی بوو، ڕێگەی دا، فەرمانی قەدەغەی موسافیرەت لە نۆ وڵاتی موسڵمان نشین بۆ وێنە لە ئێران بۆ ئەمریکا، بەتەواوەتی جێ بەجێ بکرێ.

دۆناڵد ترەمپ ٢٥ی سیپتەمبەر ڕایگەیاندبوو: شارومەندانی کۆریای باکوور، چاد، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سووریا، ڤێنزۆئێلا، و یەمەن لەگەڵ هەندێ بەرتەسکی بەرەوڕوودەبن لە سەفەر بۆ ئەمریکا.

ترەمپ کە لە ڕکابەرییە هەڵبژاردنەکانی بەڵێنی دابوو، هاتنی موسڵمانان بۆ ئەمریکای قەدەغە دەکا، ٢٧ی ژانڤییە بەئیمزای فەرمانێکی دژە کۆچبەریی هاتنی هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی موسڵمانی بۆ خاکی ئەمریکای قەدەغە کرد، ئەو فەرمانە٢٤ی سیپتەمبەر هەڵوەشا.

فەرمانە دژە کۆچبەرییەکانی ترەمپ، ناڕەزایەتی جیهانی بەدواوە بووەو زۆرێ لە وڵاتانی جیهان بڕیارەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە هەڵاواردنانەو بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی.

سەرپەیڤ