لاریجانی:ترەمپ ئارمانجەکانی عەرەبی و ئیسلامی کردوەتە قوربانیی ڕژێمی زایۆنیستی
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : هەوڵی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی ئیسرائیل، هەوڵێکی هەماهەنگ لەگەڵ هەندێ وڵاتی عەرەبی و لە چوارچێوەی ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمە و لە بیرکردنی پرسی فەلەستین بوو .
عەلی لاریجانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، وتی : ئەمریکا وڵامی ئەنجامی بەزڵ وبەخشینی وڵاتانی ناوچەی بە قوربانی کردنی هەموو ئارمانجەکانی عەرەبی و ئیسلامی بەبۆنەی ڕژێمی زایۆنیستی دایەوە.
سەروکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەگەر وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی حسێبی خۆیان لە ئەمریکا و ئیسرائیل جیا نەکەنەوە، لەحەیسیەتی خۆیان شتێک ناهێڵنەوە و گەلانی موسوڵمان لەبەرامبەر خۆیاندا دەبینن.
لاریجانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەڵس و کەوتی هەندێ وڵاتی عەرەبی ، زۆرترین زەبر لە کۆمەڵگەی ئیسلامی داوە، هیواداری دەربڕی : وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەتی وڵاتانی عەرەبی هەڵوێستێکی یەکپارچە و هەوڵێکی بە کردەوە بە دژی ئەمریکا بگرنە بەر .
لاریجانی هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی وڵاتانی ئیسلامی لەبەرامبەر پڕکێشییەکانی ئەمریکا، پێوەندی سیاسی خۆیان لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕاگرن، وتیشی: گەلی بوێری فەلەستین ڕێگەی خۆی دۆزیوەتەوە و ڕژێمی بێ بنەما و بێ شووناسی زایۆنیستی ناتوانێ بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و چەند وڵاتی عەرەبی ناوچە، بۆ خەڵکی فەلەستین بڕیار بدات.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران پێداگری کرد : سەرزەوینی فەلەستین هی فەلەستینییەکانە و خوداوەند مەکر و فریوی زایۆنیستەکان دەکاتە پەستی و شکستی ئەوان .