بەعیدی نەژاد: ئیدعاکانی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، بێ بنەما بووە
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا ، وتی: ئەمریکا لە حآلێکدا ئێران تۆمەتبار بە دانی چەک و مووشەک بە یەمەن دەکات کە عەرەبستان بە چەکی ئەمریکایی خەڵکی بیتاوانی یەمەن دەکوژێت.
" نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی پێنج شەممە بە دووپات کردنەوەی تومه ته بێ بناغەکان دژی ئێران و لە حالێکدا وڵاتەکەی چەکەمەنی بە بایخی ملیاردان دۆڵار بۆ بۆردومانیی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن ڕادەستی عەرەبستانی سەعوودی دەکات ، ئیدعای کرد: ئێران بە بنپێکردنیی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، چەک ومووشەکی بۆ وەبەر ئامانج دانیی عەرەبستان رادەستی حوسییەکانی یەمەن کردووە .
" حەمید بەعیدی نەژاد" رۆژی هەینی لە کاردانەوە بە ئیدعا دژە ئێرانییەکانی " نیکی هیلی" لە لاپەرەی خۆی لە تویتەر ، نووسی، نیکی هیلی لە نۆمایشی تەبلیغاتی خۆی دا نەیتوانی بسەلمێنێت ، ئەوەی نۆمایشی داوە مووشەکێکی ئێرانییە.
بالوێزی ئێران لە لەندەن، بەڕاشکاوی وتی: هاوکات لەگەڵ نۆمایشی ساختەی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان، عەرەبستانی سەعوودی بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆلی ئەمریکایی پەلاماری کردوتە سەر یەمەن و خەڵکیکی زۆر لەم پەلامارانە دا کوژراون.
بەعیدی نەژاد ،وتیشی: ئەمریکا ، کە بە ناردنیی دەیان ملیار دۆلار چەک بۆ عەرەبستان ڕۆڵی ڕاستەو خۆی لە کوشتاری خەڵکی بێتاوان هەیە ، هیچ چەشنە شەرعییەتی نییە بۆ وەی خۆی لە جێگای بەرەڤانیکاری خەڵکی یەمەن دانێت .