کانونی یه‌که‌م 19, 2017 19:02 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ئاژانس ناوەندی پشت ڕاستکەرەوەی پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) یە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ناوەندی پشت ڕاست کەرەوەی پێبەندبوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەو ئاژانس تائێستا نۆ جار پێبەندبوونی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردۆتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێشەو(دووشەممە) لەڕەوتی وتاردانی ڕاگەیاندنی ستراتژیای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) بەبۆچوونی خۆی بە ڕێککەوتنێکی خراپ ناوبرد و وتی: لەڕاپۆرەکەی بۆ کۆنگرە، پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست نەکردۆتەوە.

عەلی ئەکبەر ساڵحی لەکاردانەوە بە دووپات بوونەوەی لێدوانی دژە بەرجامیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وێڕای بەدرۆخستنەوەی داوای یوکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ گۆڕینی بڕگەیT ی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک وتی: یوکیا ئامانۆ و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەسەر ئەو بڕگە، هاودەنگ و کۆکن.

بڕگەی T ، کۆمەڵێک چالاکی لەخۆ دەگرێ کە دەتوانێ لە دیزاین و گەشەپێدانی کەرەستەیەکی تەقینەوەیی ناڤۆکی بەکاربهێنرێ کە لەبەرجامدا بەقەدەغە ڕاگەیێندراوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوەو حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە، هەردەم لەڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجامدا پەیمان شکێنی دەکا.

سەرپەیڤ