جەختکردنەوەی مۆسکۆ لە سەر درێژەی ڕاویژە ناوچەییەکانی ئێران و ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i320345-جەختکردنەوەی_مۆسکۆ_لە_سەر_درێژەی_ڕاویژە_ناوچەییەکانی_ئێران_و_ڕوسیا
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی پینج شەممە لە دیداری " مەهدی سەنایی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ بە ئاماژە بە بارودۆخی هەستیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیکردەوە لە سەر بەردەوامیی ڕاویژە کانی نێوان دوو وڵات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی مۆسکۆ لە سەر درێژەی ڕاویژە ناوچەییەکانی ئێران و ڕوسیا

نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی پینج شەممە لە دیداری " مەهدی سەنایی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ بە ئاماژە بە بارودۆخی هەستیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیکردەوە لە سەر بەردەوامیی ڕاویژە کانی نێوان دوو وڵات .

 " میخائیل بۆگدانف"  لەم دیدارەدا هاوکات لەگەڵ ئاماژە دان بە کۆنگرەی نیشتمانی سوریا  لە کۆتایی ژەنیڤەری ٢٠١٨ لە سووچی دا وتی: وڵاتانێک کە دەستە بەری ئاگر بڕ لە سوریا دان(کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا و ڕوسیا) پێش لەم کۆنگرەیە پێکەوە لە بارەی گۆڕانکارییەکانی سوریا وتووێژ دەکەن.

 نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی کردە قەیرانی یەمەنیش و جەختیکرد: قەیرانی یەمەن ڕێگا چارەی سەربازیی بۆ نییە.

 " مەهدی سەنایی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پرۆسەی ڕوو لە گەشەی پێوەندییەکانیی ئێران  و ڕوسیا، جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای وتووێژ و پاوەجێیی لە ناوچەکە دایە.

 باڵویزی ئێران لە ڕوسیا وتیشی: بارودۆخی هەستیاری ناوچە پێویستی بە زۆرتر بوونەوەی ڕاوێژە دیپلۆماتیکەکانی دوو لایانە و ناوچەیی هەیە .

 سەنایی بە جەختکردن لە سەر زەرەر کردنی ناوچە بە هۆی بەردەوامبوونی قەیران و تێکهەڵچوونەکان ، بەڕاشکاوی وتی: ئەگەر ئەم مەسەلەگەلە بە هاوبیرو ڕایی و راوێژ لە نێوان وڵاتانی ناوچە چارەسەر نەکرێت، ئەوانی تر چاوی تەماحکاریی دەبڕنە ئەم ناوچەیە .

 باڵوێزی ئێران لە ڕوسیا هەروەها ئاماژەی کردە کردەوەی ئەمدواییەی " دۆناڵد ترەمپ"  سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی  و وتی: ئەم کردەوەیەی ترەمپ بووەتە هۆی یەکگرتنی زیاتری وڵاتە ئیسلامییەکان لە پێناو  بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا .