پەیامی پیرۆز بایی ڕۆحانی بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i320775-پەیامی_پیرۆز_بایی_ڕۆحانی_بە_بۆنەی_دەستپێکی_ساڵی_نوێی_زایینی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێک دا دەستپێکرانی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2017 15:56 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆز بایی ڕۆحانی بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێک دا دەستپێکرانی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزکرد .

 " حەسەن رۆحانی" رۆژی یەکشەممە لە پەیامێک ڕوو لە ئێرانییە مەسیحییەکان بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی ٢٠١٨ زایینی ، جەختیکرد: ئێران ماڵی هەموو ئێرانییەکان بریتی لە موسولمان، مەسیحی ، جوولەکە و زەردەشتیە.

 سەرۆک کۆماری ئێران بەڕاشکاوی وتی: ڕێزگرتن لە هەموو دینە ئیلاهییەکان ڕاسپێری گرانبایی ئیسلامی ڕەحمانی یە .

 حەسەن ڕۆحانی، هەروەها ڕاسپێرییەکانی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) بۆ مرۆڤایەتی لێوانلێو لە سەرنجدان بە مەعنەویەت ، ئاشتی و دۆستی زانی و وتیشی: ڕەویشتی ژیان و ڕاسپێرییەکانی حەزرەتی مەسیح دەبێ بەردەوام ڕێشاندەری هەمووان بێت و ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو پێویستیمان بە پەیڕەویی لە ڕاسپێرییەکانی پێغەمبەرانی ئیلاهی هەیە . سبەینێ دووشەممە ، یەکەمی ژەنیڤەری ٢٠١٨ دەستپیکی ساڵی نوێی زایینییە.