کانونی دوھەم 01, 2018 16:29 Asia/Tehran
  • سردار جەزاییری: داکۆکیی ترەمپ لە ئاژاوەگێڕان نیشانەی بەرنامەی ئەمریکییەکان بوو بۆ فیتنە وئاژاوەگێڕییەکی نوێ

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە وتی: داکۆکیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو میدیا رۆژاواییەکان لە ئاژاوەگێڕان پێشاندەری بەرنامەداڕشتنی ئەوان بوو بۆ هەڵایساندنی ئاژاوەی نوێ لە ئێران.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارێک لە خەڵک لە چەند شاری ئێران، بەسازدانی گردبوونەوەو دانی دروشمگەلێک، بەنادیاربوونی چارەنووسی کەسانی زیان وێکەوتووی دامەزراوە دراڤییەکان و گرانبوونی نرخی بڕێک کاڵاو شتومەک و لاوازیی چاودێریی دەوڵەت، ناڕەزایەتییان دەربڕی کە ژمارێک لەو کۆڕ و گردبوونەوانەی ناڕەزایەتی دەربڕینانە لە لایەن کەسانی هەلخواز و ئاژاوەچی ، شێواو ئاڵۆزکاو بوو.

بەرپرسانی ئەمریکی و میدیا بیانییەکان بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لەو گردبوونەوە جەماوەرییانە هەوڵیان دا، ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە بەئاراستەی بشێوی و ئاڵۆزکاوی پاڵپێوەنێن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، سەردار سەیید مەسعوود جەزاییری بەئاماژە بەو بشێوییانەی بووە هۆی خەسارگەیاندن بە سامانە گشتییەکان، وتی: پشتگری باڵاترین کاربەدەستی رژیمی ئەمریکا لە ئاژاوەگێڕان هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک حکومەت و میدیای ئیستکباری پێشاندەری بەرنامەڕێژیی ئەمریکا بوو بۆ هەڵایساندنی فیتنەو بشێوی نوێ لە ئێراندا کە جگە لە سەرشۆڕی و بێ ئاکامیی بۆ دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی، هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نەبوو.

سەردار جەزاییری وتیشی: پیلانی شەیتانیی و سووکانەی بەرپرسانی ئەمریکی و زایۆنیزمی جیهانی لەدژ شۆڕشی ئیسلامی لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لەساڵی رابردوودا لەگەڵ دەیان جۆر نەیارەتی جەماوەری لەگەڵ سیاسەت و کردەکانی واشنگتۆن بەرەوڕوو بوو و واپێش بینی دەکرا، شەپۆلی نەیارەتی و بشێوییە جەماوەرییەکان لەدژ حکومەتی ئەمریکا لەم ساڵی زایینی(٢٠١٨) زیاتر لە ڕابردوو درێژەی بێت.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: کردەکانی ئەمریکاو زایۆنیزم وئیستکباری جیهانی لەدژ ئێران، هیچ دەنگێک جگە لە ڕەنگدانەوەی شکست و بێ ئاکامییەکانی شەیتانی مەزنی بەدواوە نابێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتی پێویستدا لە مافی بەرەوڕووبوونەوەی پەژیوانکەر کەڵک وەردەگرێ.

 

سەرپەیڤ