لێژنەی مافی مرۆڤی ئێران: باشترە ترامپ کێشە قوڵەکانی ئەمریکا چارەسەربکات
لێژنەی مافی مرۆڤی هێزی دادەڤانی ئێران ، پیداگری کرد: پشتیوانی ئەمریکا لە ئاژاوەگیڕان وتوندوتێژیەکان لە ئێران ، سەرپوشێکە بۆ شکستی سیاسەتەکانی ئەم وڵاتەو هاوپەیمانانی ناوچەیی وتۆڵەسەندنەوە لە نەتەوەی ئێران.
" دوناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ئەم دواییە دا لە تویتی جۆربەجۆردا بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران ، لە ئاژاوەگیڕان پشتیوانی کردووە. لێژنەی مافی مرۆڤی هێزی دادەڤانی ئێران ، ئەمڕٶ شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا ، ئینگلیز، ڕژێمی زایونی ، عەرەبستانی سەعودی ، تاقمی ترۆریستی داعش، تاقمۆکەی ترۆریستی مونافقین ومکانیسمەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە پشتیوانانی ئاژاوەگیڕانی ئەم دواییە لە ئێران بوونە. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: پەرەی دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناخۆی ئێران لە حاڵیکدایە کە ئەم وڵاتە لە سەرووی لیستی بنپێکەرانی مافی مرۆڤ دایەو باشترە دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەجێگای دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر کە بنپێکەری ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ومافی نێودەوڵەتیە ، دەس بداتە چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانی وڵاتەکەی. لێژنەی مافی مرۆڤی هێزی دادەڤانی ئێران هەروەها بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە هەڵوێستەکانی کۆمسیاریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و هەواڵنێرانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پشتیوانی لە ئاژاوە گیڕان لە ئێران وتوویەتی: مکانیسمەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیەکانی خۆی لە تاقمە ترۆریستەکان، بەڕێوەبەران وجەنایەتکارانی ژێر ناوی پشتیوانانی مافی مرۆڤ ، بوون بە شوێنی ئەمن بۆ ئەم کەسانەوئەم تاقمانە. بەیان نامەی لێژنەی مافی مرۆڤی ئێران پیداگری کردووە: پشتیوانیە بە ڕواڵەتەکان لە مافی مرۆڤ ، دەوڵەت ونەتەوەی ئێران لە پاراستن لە ماف ودەستکەوتەکانی خۆی ڕاناگریت وئیزن نادات توندوتێژی وکاولکاری ، بە هەڵس وکەوت وپشتیوانی دەرەکی ، مافی زاتی ودەستکەوتەکانی بڕوخێنیت.