کانونی دوھەم 09, 2018 20:40 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ڕێک نەکەوتن بێگومان بەقازانجی سێ وڵاتی ئوروپایی نییە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بە وتووێژە ناڤۆکییەکانی تاران لەگەڵ ئینگلیز، فەڕانسەو ئاڵمان لە ڕابردوودا، جەختی کرد: ناتەبایی و ڕێک نەکەوتن لەگەڵ ئێران بێگومان وەک ڕابردوو بەقازانجی سێ وڵاتی ئوروپایی نابێ.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ جەک ستراو وەزیری دەرەوەی پێشووی ئینگلیز لەتاران، دۆخی ئێستای هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی گەڕاندەوە بۆ ئەنجامی ئاڵۆزکاویی مێشکی وزەینیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو وتی: سەرباری ئەو کێشەو ئاستەنگانەی لەوبوارەدا بەدی دێ، ئێران بەگوێرەی بارودۆخ، بڕیاری پێویست لەمەڕ بەرژەوەندییەکانی دەگرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، جەختی کرد لەسەر چەندین حاڵەتی پەیمان شکێنی لایەنی بەرامبەر بۆ وێنە، تەگەرەدانانی ئینگلیز لەبەردەم ڕەوتی فرۆشرانی٩٠٠تۆن یۆرانیۆمی سرووشتیی قەزاقستان بەئێران.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گروپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) پەیمان شکێنی دەکات.

جەک ستراو بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی تاران سەردانی ئێرانی کردووە، ئەو جڤینە دوێنێ دووشەممە بەئامادەبوونی بەرپرسانی سیاسی، ئاسایشی و توێژەرانێ لەچل و نۆ وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ