پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ دانیشتنی یەکێتیی جڤاکە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئوروپا
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەپەیامێکی بۆ پەنجاو دووهەمین دانیشتنی یەکێتیی جڤاکە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئوروپا، فەرمووی: گەنجی خوێندکار دەبێ زەمانی ئێستاو گۆڕانکارییەکانی بناسێ و خۆی تەیار بکات.
لە دەقی پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە حوججەتولئیسلام وەلموسلمین جەواد ئێژەیی ، لە ناوەندی ئیسلامیی ئیمام عەلی(ع) لە ڤیەنی پایتەختی ئۆتریش خوێندیەوە، هاتووە: "گەنجانی ئازیزی خوێندکار سەردەمی ئێستاو گۆڕانکارییەکان، چاوەڕوانیی گەلێ لە گەنجان پێناسە دەکا کە لە سەردەمانی ڕابردوودا نەبوو یان نەناسرابوو."
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو پەیامەدا، هەروەها فەرمووی: "جڤاکە ئیسلامییەکان و کەشە دینییەکەی، دەتوانێ لەو ئامادەبوونەدا، یارمەتیدەرتان بێ، خاڵە سەرەکییەکەشی ئەوەیە کە هەنگاو بۆ خوداو بەهۆگریی جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتی هەڵبگرن، ئەگەر ئەو سەرکەوتنەتان دەس کەوت، هیدایەتی خوداییش بەهاناتانەوە دێ ئینشائەڵڵا، بەختەوەریی هەمووانتان لەخودا داواکارم."